تاقیکردنەوەی خێرانووسینی کوردی
چەند ناوەڕۆکێک دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەرەکەی بۆ نووسینی، و لە دوای ماوەیەک کە زۆر کات یەک خولەکە بەکارهێنەرەکە ڕادەگرێت و خێراییی نووسینەکەی پێ دەڵێت.
خێرایی نووسینی بەکارهێنەر بە "وشە/خولەک" دەپێورێت و بەم شێوەیە دەدۆزرێتەوە:
(written / 5) / time;
- گۆڕاوی
written
ژمارەی ئەو نووسانەیە کە بەکارهێنەرەکە نووسیویوتی. - گۆڕاوی
time
ئەو ماوەیەیە بە خولەک کە بەکارهێنەرەکەwritten
نووسەی تێدا نووسیوە.
وردیی نووسینی بەکارهێنەر بریتییە لە ژمارەی ئەو نووسانەی کە بەهەڵە دەینووسێت لەناو سەد نووسە، بە ڕێژەی سەدی دەپێورێت و بەم شێوەیە دەدۆزرێتەوە:
((written - mistakes) / written) * 100;
- گۆڕاوی
mistakes
ژمارەی ئەو نووسانەیە کە بەکارهێنەرەکە بەهەڵە نووسیویەتی.
هەر داوایەکی ڕاکێشان بنێررێت، بەخۆشحاڵییەوە سەیر دەکرێت و وەردەگیرێت.
باشترین هاوکاری بۆ پڕۆژەکە لە ئێستادا گەورەکردنی لیستەی ناوەڕۆکەکانە کە دەدرێت بە بەکارهێنەر.
- فایلی
src/contents.ts
بکەرەوە. - ناوەڕۆکەکانت لە گۆڕاوی
rawContents
زۆر بکە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:- هەر ناوەڕۆکێک لە هێڵێکدا دەبێت.
- هەر هێڵێک بە # دەست پێ بکات پشتگوێ دەخرێت، واتە دەتوانیت # لە سەرەتای هێڵێک دابنێیت بۆ ڕوونکردنەوەی شتێک.
- دەبێت ئەو ناوەڕۆکەی زۆری دەکەیت ڕەچاوی قانوونەکانی ڕاستنووسین بکات، ئەگەر نا، وەرناگیرێت.
- داوایەکی ڕاکێشان بنێرە.
- سپاسی بێپایە بۆ ماڵپەڕی ئاڵەکۆک.
- سپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەش کە بە هەر جۆرێک هاوکاریی پڕۆژەکەیانن کردووە.
ئەم سەرچاوەیە لەژێر مۆڵەتنامە MIT بەردەستە.