Skip to content

brwajumaa/ku.reactjs.org

 
 

Repository files navigation

وه‌شانی كوردی reactjs.org

ئه‌م رێپۆیه‌ به‌ ئامانجی وه‌رگێڕانی دۆكیومنته‌یشنی ریاكت (react)بۆ زمانی كوردی له‌ reactjs/reactjs.org فۆرك كراوه‌.

به‌ره‌وپێشچوونه‌كانمان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه‌ ببینه‌: https://isreacttranslatedyet.com

با ده‌ستپێبكه‌ین!

پێویستییه‌كان

  1. Git
  2. Node: وه‌شانی ٨ له‌ وه‌شانی ٨.٤.٠ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌
  3. Yarn: https://yarnpkg.com/lang/en/docs/install

دامه‌زراندن

# كۆپییه‌ك له‌ رێپۆكه‌مان وه‌ربگره‌:
git clone https://github.com/reactjs/ku.reactjs.org.git
# بچۆره‌ ناو لقی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌
cd ku.reactjs.org
# په‌یوه‌ستییه‌كانی npm داببه‌زێنه‌
Yarn

جێبه‌جێكردن

#  بۆ ده‌ستپێكردنی سێرڤه‌ری خۆكار كه‌ له‌ Gatsby وه‌رگیراوه‌
yarn dev

asciicast

ئه‌م به‌سته‌ره‌ له‌ گه‌ڕۆكه‌كاتدا بكه‌ره‌وه‌: http://localhost:8000

به‌شداری له‌ وه‌رگێڕان

زۆرسوپاس بۆ هاوكاریت له‌ وه‌رگێڕانی دۆكیومێنته‌یشنی ریاكت بۆ زمانی كوردی، با ده‌ستپێبكه‌ین!

په‌ره‌یه‌ك هه‌ڵبژێره‌ بۆ وه‌رگێڕان

له‌ بابه‌تی #١، ئه‌و په‌ڕانه‌ی كه‌ پێویستییان به‌ وه‌رگێڕانه‌، ریزكراون. پێش هه‌موو شتێك، پێویسته‌ له‌ په‌ڕه‌كانی Core Pages ده‌ستپێبكه‌ین به‌و ریزبه‌ندییه‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه‌. یه‌كێك له‌و په‌ڕانه‌ی كه‌ حه‌زت لێیه‌و ئاشنای پێی، هه‌ڵبژێره‌.

تێبینی: ئه‌و په‌ڕانه‌ی كه‌ ئه‌م هێمایه‌یان [x] به‌ ته‌نیشته‌وه‌یه‌، وه‌رگێردراون. ئه‌گه‌ر ناوی هه‌ركه‌سێك له‌ ته‌نیشت په‌ڕه‌یه‌ك دانرابێت، ئه‌وا، ئه‌ركی وه‌رگێڕانی ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌دایه‌.

له‌رێگه‌ی نووسینی كۆمێنته‌وه‌ له‌سه‌ربابه‌تی #١، مه‌ینته‌ینه‌ره‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له‌و په‌ڕه‌یه‌ی ده‌تانه‌وێت وه‌ریبگێڕن، دوای په‌سه‌ند كردنی، ناوی خۆتان له‌ ته‌نیشت ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ ده‌بینن و ئه‌ركی وه‌رگێڕانی ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ.

لقێك دروستبكه‌

لقێك له‌ رێپۆی سه‌ره‌كی وه‌ربگره‌ و كۆپییه‌كی له‌سه‌ر سیستمه‌كه‌ی خۆت دابنێ. دڵنیابه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر لقی master یت. لقێكی نوێ دروستبكه‌و ناوێكی لێبنێ.

# ناوی به‌كارهێنه‌ری گیتهه‌به‌كه‌ی خۆت له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ دابنێ
1. git clone git@github.com:[username]/ku.reactjs.org.git
2. cd ku.reactjs.org
3. git checkout master
# به‌ دڵی خۆت، ناوی ئه‌و لقه‌ی دروستی ده‌كه‌یت له‌ خواره‌وه‌ دابنێ
4. git checkout -b the-name-of-my-branch

گۆڕانكاری بكه‌

شێوازی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌دا باسكراوه‌. ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ گۆرانكاریت تێدا كردوون، سه‌یڤییان بكه‌ و و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ گه‌ڕۆكه‌كه‌تدا ببینه‌. ئه‌نجامی ئه‌و فایلانه‌ی له‌ فۆلده‌ری srcو content ده‌ستكاریكراون، به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكار له‌ گه‌ڕۆكه‌كه‌تدا، نیشانده‌درێت.

تێست بكه‌

ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كردووتن، له‌ گه‌ڕۆكی جیاواز و له‌سه‌ر شاشه‌ی گه‌وره‌و و شاشه‌ی مۆبایل تاقیبكه‌ره‌وه‌. پاشان، له‌ رێگه‌ی ئه‌م كۆمانده‌ی خواره‌وه‌ له‌ فۆلده‌ری سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌، تێسته‌كه‌ن ره‌ن بكه‌. ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌رگێڕانت كردووه‌، نابێت هیچ كێشه‌یه‌كت لێره‌دا بۆ دروست ببێت.

yarn check-all

گۆڕانكارییه‌كانت بنێره‌ بۆمان

گۆرانكارییه‌كان به‌ نووسینی مه‌سجێكی گونجاو كۆمیت بكه و بۆ سێرڤه‌ری گیتهه‌بی بنێره‌. پاشان پوڵ ریكوێستێك بنێره‌ بۆ لقی ku له‌ رێپۆ سه‌ره‌كییه‌كه‌وه‌.

# مه‌سجه‌كه‌ت له‌ خواره‌وه‌دا بنووسه 
1. git add -A && git commit -m "the-message" 
# ناوی فۆركه‌كه‌ت و برانچه‌كه‌ت له‌ خواره‌وه‌دا دابنێ
2. git push my-fork-name the-name-of-my-branch

پوڵ ریكوێست

پاش ناردنی گۆرانكارییه‌كان بۆ فۆركه‌كه‌ی خۆتان، پوڵ ریكوستێك له‌و فۆركه‌وه‌ بنێرن بۆ ku

screenshot 2019-03-05 at 13 50 47

كه‌مێك چاوه‌ڕێی پێداچوونه‌وه‌ بكه‌

گۆرانكارییه‌كانت له‌ لایه‌ن تیمی مه‌ینته‌ینه‌ره‌وه‌، پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و بۆچوونی خۆیان به‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن. پاش په‌سه‌ند كردن، گۆرانكارییه‌كانتان زیاد ده‌كرێت.

About

(Work in progress) React documentation website in Kurdish

Resources

License

Code of conduct

Stars

Watchers

Forks

Releases

No releases published

Packages

No packages published

Languages

  • JavaScript 89.3%
  • CSS 10.0%
  • HTML 0.7%